پۆلیسی ئەمریکا هێرشبەرێکی سەر ترامپی دەستگیر کرد

پۆلیسی ئەمریکا هەواڵی دا کەسێکی چەقۆ بەدەستی کە بە مەبەستی کوشتنی سەرۆک کۆمار چووبووە بەردەم کۆشکی سپی دەستگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی ئەمریکا وتی کە کەسێکی چەقۆ بەدەستی کە بەمەستی کوشتنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا چووبووە بەردەم کۆشکی سپی دەستگیر کردووە.

بە پێی نووسراوی ماڵپەڕی هەواڵی بیزنس ئیسنایدر، ئەو کەسە پاش ئەوەی کە دەستگیر کرا بە پۆلیسێکی نهێنیی ئەمریکای وتووە کە هاتووەتە بەردەم کۆشکی سپی کە سەرۆک کۆمار بکوژێت.

پۆلیسی ئەمریکا ناوی ئەو پیاوە ٢٥ ساڵەی ڕاجر هگبت ڕاگەیاندووە و ناوبراو دوانیوەڕۆی شەممە و بە تۆمەتی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان دەستگیر کراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەسۆشەیتێد پرێس، هگبت بە ئەفسەرێکی نهێنیی ئەمریکا کە لە دەوروبەری کۆشکی سپی بووە، نزیک بووەتەوە و وتوویە کە هاتووەتە ئێرە تا دۆناڵد ترامپ بکوژێت.

پاش ئەوە هگبت گواستراوەتەوە بۆ زیندان و پشکنینی تەندروستی دەروونی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

News Code 30939

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =