دانوستانی دیمەشق و ئیدارەی خۆسەریی کوردی سووریا دەستپێدەکات

سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەرایەتی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک بە ئاماژە بە دانوستانی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی سووریا، ڕایگەیاند: دیمەشق دانوستانی دووبارە لە گەڵ بەڕێوەبەریی خۆسەری باکووری و رۆژهەڵاتی سووریای قبووڵ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی Nupel، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەری ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک لە لێدوانێکدا وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتیشی: بە مەبەستی پەیجووریی سالم بوونی دانوستانەکانی نێوان هەر دوولا، بڕیار بۆ دامەزراندنی کۆمیتەیەکی باڵا گیراوە. ئەو کۆمیتەیە هاوکات داڕشتنی یاساگەلی ئیدارەی خۆجێی و سیستەمی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە ئەستۆ دەگرێت.

ئەحمەد ڕاشیگەیاند: ڕووسیا پێداگرە لە ناوبژیگەریی لە نێوان بەڕێوەبەری خۆسەری کوردستانی سووریا و دەوڵەتی ناوەندی و هەروەها دەسپێکی دانوستانە سیاسییەکانی نێوان هەر دوولا. ڕووسەکان بەڵێنیان پێ داوین کە دیمەشق بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتی ڕازی دەکەن.

News Code 30935

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =