تورکیا یارییەکی مەترسیداری لە ناوچەکە دەست پێکردووە

ساڵح موسلێم، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا (پەیەدە) لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە سیاسەتەکانی تورکیا لە سووریا ڕایگەیاند: تورکیا یارییەکی مەترسیداری لە ناوچەکە دەست پێکردووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلێم، بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا پەیەدە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە سیاسەتەکانی تورکیا لە سووریا وتی: لە هیچ کەسێک شاردراوە نییە کە تورکیا لە گەڵ گرووپە توندڕەوەکانی ناوچەکە پێوەندی قووڵی هەیە. تەنیا دەرگای ئەو گرووپانەش ئەدلەبە و لەوێوە تەواوی پێداویستییە لۆجستیکییەکانی لەوانە چەکی قورس بۆ ئەو گرووپانە دابین دەبێت. ئەو گرووپانە بە تواوەتی هاوشیوەی هێزەکانی ینی چری سەردەمی عوسمانین کە لە ناوچە جیاوازەکان نیشتەجێ بوون. وەکوو عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپی و ئێستاش لە ئەدلەب.

ساڵح موسلێم، لە درێژەدا وتی: لە لایەکی ترەوە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاواییش نایانەوێت دیمەشق لە ئەدلەب دەسەڵاتداری بکات. هەر بەو بۆنەوە یارمەتی تورکیا دەدەن. هەر چاوەڕوانی دەکرا کە کۆبوونەوەکانی سوچی و ئاستانە ڕۆژێک بۆ هەمیشە کۆتاییان پێ بێت و ئێستا ئەو ڕۆژە هاتووە. تورکیا خۆی خستووەتە ناو ڕەوتێکی مەترسیدارەوە.

News Code 30933

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =