بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا ڕەحمانی شەوی ڕابردوو (شەممە) لە پەراوێزی سەردانی لە سنووری سەیرابەندی بانە بۆ کردنەوەی سێ بازاڕچەی سنووری و ڕوونوێنی لە ماڵپەڕی تۆماری ئاماری کاڵاکان لەو بازاڕچەیانە، ڕایگەیاند: دوای پێشنیاری ئەو ماڵپەڕە لە لایەن وەزارەتەکانی پیشەسازی و ناوخۆ، لە لایەن دەوڵەت و خود سەرۆک کۆمارەوە پێشوازی و پاڵپشتی لێ کرا و لەوڕۆ بەدوا چالاکییەکان لە سەیرابەند بە شێوەی پایلۆتەوە دەست پێ دەکا و دەرچوونی بە کۆمەڵی هەندێک شمەکیش رێگەپێدراو ڕاگەیێندراوە.
ڕەحمانی بە ئاماژە بە بڕیار و ئاسانکاریی دیکە بۆ هاوردە لەو رێگەوە لە پێناو سوود و قازانجی خەڵکی ناوچە و وڵات، ڕاشیگەیاند: وامی تایبەتی دەدرێ بۆ هاوردەی کاڵا لە سنوورەکانی پارێزگای کوردستان.
بۆچوونی ئێوە