تورکیا: ئەگەر هێرش بکرێتە سەرمان، وەڵام دەدەینەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بێ ئاماژە بە دەست درێژی بۆ سەر خاکی سووریا ڕایگەیاند: ئەگەر هێرشمان بکرێتە سەر، وەڵام دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، هاوکات لە گەڵ چڕ بوونەوەی شەڕی سوپای سووریا لە گەل تیرۆریستگەلێک کە لە لایەن ڕۆژاوا و ئیسرائیل و وڵاتە عەرەبییەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئەگەر هێرش برێتە سەر بنکە چاوەدێرییەکانی تورکیا لە ئەدلەب، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە وەڵامێکی توند لە چوارچێوەی بەرگری ڕەوا، دەدەنەوە.

لە درێژەی ئەو بەیاننامە و بە بێ ئاماژە بە ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا بە پێشێل کردنی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشیان کردووەتە سەر خاکی سووریا، پاگەندە کراوە کە بنکە چاوەدێرییەکانی تورکیا چالاکییەکانیان درێژە پێدەدەن و توانای بەرگری لە خۆیانیان هەیە.

شیاوی باسە، سپۆتینک چەندین کاتژمێر پێش ڕایگەیاند کە سەرچاوەکانی سەر بە دژبەرانی سووری وتوویانە هێزەکانی تورکیا لە چەند کاتژمێری ڕابردوو بنکەکانی خۆیانیان لە دەڤەری گرێ سپی لە دەڤەری باکووری ڕەقە چۆڵ کردووە.

News Code 30919

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =