هێرشی پارێزەرانی ئەردۆغان بۆ سەر کوردەکان بە تاوان لە قەڵەم درا

دادگەی فیدراڵی واشنتۆن وێرای ڕەت‌کردنەوەی حەسانەی هێزی پارێزەری ئەردۆغان لە هێرش بۆ سەر ناڕازیانی کورد لە میانەی سەردانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەمریکا، ئەو کارەی بە تاوانی ئاشکرا لە قەڵەم دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گۆڤاری هەواڵی هیلی ئەمریکا، لە دوای هێرشی هێزی پارێزەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ سەر ناڕازیانی کورد لە میانەی سەفەری ناوبراو بۆ ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٧، تورکیا ئەو هەڵمەتەی بە بەرگری لێکدایەوە و بە ئاماژە بە یاسای حەسانەی هێزی بیانی لە خاکی ئەمریکا، خوازیاری لێبوردن و بێ بەری کرانیان لە لایەن دادگەوە بوو.

بەڵام دادگەی فیدراڵ لە واشنتۆن بە ئاماژە بەوەی کە دادوەران و کارناسانی ئەو دۆسیە پاش چەندین کاتژمێر پێداچوونەوە بە فیلم و گرتەکان لەو ڕووداوە، ڕایگەیاند کە بە گوێرەی بۆچوونی دادوەری دۆسیە ناڕازیان تەنیا لە پیادەڕۆکان درۆشمیان داوە، بەڵام هێزەکانی سەر بە ئەردۆغان نە تەنیا هێرشیان کردۆتە سەریان و لێیان داون، بەڵکوو کێشەیان خستۆتە ناو کاروباری پۆلیسی ئەمریکا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ئەنجامی لێکدانەوەی دۆسیەکە لە لایەن دادگەی فیدراڵی واشنتۆن لەم قۆناغە بە لایەنگری لە کوردەکان و تاوانبارناساندنی پارێزەرانی ئەردۆغان کۆتایی پێ هاتووە.

News Code 30912

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =