شەڕڤانانی هەسەدە ٨ سەرکردەی داعشیان دەستگیر کرد

هیزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش بە بەشداری هێزەکانی پۆلسیسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش توانیان هەشت فەرماندەی پلە بانی داعش دەستگیر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا هەسەدە لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لە گەڵ هێزەکانی پۆلیسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش توانیان هەشت فەرماندەی باڵای داعشی دەستگیر بکەن.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵی وتی: لە ئەو ئۆپراسیۆنە لە دەیرەزوور دژی خانووە ڕێکخراوکانی داعش هەشت ڕێبەری ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر کراون.

ئێریش هیل، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئو ئۆپراسیۆنە وتی: بە پێی زانیاریگەلێک کە بەدەستمانەوەیە ڕێگریمان کردووە لە خۆ شاردنەوەی ئەندامانی داعش و بە ئۆپراسیۆنی جیاواز ئەوان لەناو دەبەین. لە دوو هەفتەی دوایی ئۆپراسیۆنەکان دژی داعش درێژەی هەبووە و بۆ لەناو بردنی تەواوی ئوە گرووپە تیرۆریستییە کە هەرەشەیە بۆ سەر ملیۆنان کەس درێژە دەدەینە ئۆپراسیۆنەکانمان.

News Code 30910

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =