بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە ئەلعالەم، ڤیلادیمیر ڤۆرۆنکۆف جێگری ئەمینداری گشتی و سەرۆکی نووسیمگەی شەڕ دژی تیرۆریزمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا جەختی کرد: نزیک بە ٢٧ هەزار تیرۆریستی بیانی کە لە عێراق و سووریان هەڕەشەیەکی گەورە بۆ داهاتووی ئەو وڵاتانە دێنە ئەژمار.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبرو زیادی کرد: داعش خەریکە هەوڵەکانی خۆی زیاد دەکاتەوە تا خۆی ببووژێنێتەوە و دەیەوێت ئۆپراسیۆنێکی گەورە لە ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات.
ڤۆرۆنکۆف هەروەها جەختی کرد کە داعش تێدەکۆشێت بە پشت بەستن بە ستراتیژی پێشووتری خۆی واتا پشت بەستن بە هێزی ناوخۆیی و کەڵک وەرگرتن لە قەیرانی ناوخۆیی خۆی لە ئەو ناوچانە کە قەیرانیان تێدایە، بەهێز بکاتەوە.
بۆچوونی ئێوە