فەرماندەی تیرۆریستەکانی ئەمریکا، هەڕەشە لە عێراق دەکات

سەرچاوەیەکی سیاسی ڕۆژی چوارشەممە لە سەر ناوەرۆکی گفتوگۆکانی ژنرال کنس مەک کنزی فەرماندەی تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە ناوچەکە لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، سەرچاوەیەکی سیاسی ڕۆژی چوارشەممە لە سەر ناوەرۆکی گفتوگۆکانی ژنراڵ مەک کنزی فەرماندەی تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە ناوچەکە لە گەڵ بەرپرسانی عێراق قسەی کرد.

ئەو سەرچاوە دەریخست: مەک کنزی ڕۆژی ڕابردوو پەیامگەلێکی لە بەغدا بە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە سەبارەت بە پرسە جیاوازەکان گەیاند و ئەوەی کە ئەبێ سەبارەت بە پەسەدن کراوی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکی یان بیانییەکان لە عێراق ئەبێ لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی لە واشنتۆن قسە بکرێت. ئەمریکییەکان شەوی ڕابردوو بە عێراقیان ڕاگەیاند کە بڕیاری پاڵپشتی لە پێنج هەزار سەربازی خۆیان لە بنکەکانیان لە عێارق بە دامەزرانی سیستەمی پاتریۆت و دژە مووشەکی ئاسمانی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هێرشی مووشەکی و ئاسمانیان داوە.

ئەو سەرچاوە زیادی کرد: مەک کنزی هەروەها سەبارەت بە پرسی ئێف ١٦ ەکانی عێراق کە واشنتۆن لە چوار هەفتەی ڕابردووەوە پشتیوانی تەکنیکی لێیانی ڕاگرتووە و هەروەها تەقەمەنی و ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و تانکە ئەمریکییەکان کە سوپای عێراق بەکاری دەهێنن و ئامێرەکانی گفتوگۆی کرد. ئەمریکییەکان لە ئەوە وەکوو کاردی گوشار دژی دەوڵەتی عێراق کەڵک وەردەگرن و بە تایبەتی کە چەک و تەقەمەنی عێراق زۆربەیان ئەمریکین.

ئەو سەرچاوە وتیشی: ئەمریکییەکان داوای ڕاگرتنی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکەن و دووپات بوونەوەی ئەو هێرشانە کاردانەوەی ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە بنکەکانی خۆی لە عێراقی بەدواوە دەبێت.

شیاوی باسە کە مەک کنزی فەرماندەی تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە ناوچەکە، ڕۆژی ڕابردوو بە شێوەی کوتوپڕ لە سەرووی لێژنەیەک گەیشتە بەغدای پێتەختی عێراق و لە گەڵ هەندێک لە بەرپرسانی عێراقی لەوانە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەست لەکار کێشاو و موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی کرد.

News Code 30893

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =