بوونی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق درێژخایەن دەبێت

سەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی دیمۆکراتی سووریا لە ئەگەری بەردەوام بوونی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق بە بیناووی شەڕ دژی پاشماوەکانی داعش هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی دیمۆکراتی سووریا وتی: چاوەڕوانی دەکرێت کە ئەمریکا بۆ ماوەیەکی درێژ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بمێنێتەوە، مەگەر ئەوەی کە گۆڕانکارییەکی چاوەڕوان نەکراو ڕوو بدات.

موستەفا بالی، سەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی دیمۆکراتی سووریا بە ماڵپەڕی کوردستان ٢٤ وتیشی: بە پێێ گفتوگۆکان، قسەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا و وتەبێژی سوپای ئەمریکا، ئەمریکییەکان بۆ ماوەیەکی درێژ لە سووریا و عێراق دەمێننەوە.

ناوبراو زیادی کرد لە وڵاتێک وەکوو سووریا کە زۆربەی هێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان تێیدا دەستێوەردانیان هەیە، دەتوانن گۆڕانکاری چاوەڕوان نەکراو ڕوو بدات.

بالی وتیشی: بە پێێ ڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکان، هێزەکانی ئێمە، ئەمریکا و ئەندامەکانی تری هاوپەیمانی دژی داعش هاوبەشن و ئەم شەڕە ئەبێ درێژەی هەبێت.

News Code 30883

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =