گەڵاڵەی مامەڵەی سەدە پێش مردنی ترامپ، دەمرێت

هەزاران کەس لە خەڵکی ئێران ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ چوونە دیداری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای وڵات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ هەزاران کەس لە هاووڵاتیانی ئێرانی بە ئاماژە بە گەڵاڵەی ئەمریکایی مامەڵەی سەدە، وتیان: ئەو مامەڵە پێش لە مردنی ترامپ دەمرێت.

 ڕێبەری باڵای ئێران لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە نزیک بوونەوە لە ڕێپێوانی ۲۲ی ڕێبەندان و هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە وڵات، جەختیان کرد کە بەشداریی بەشکۆی خەڵک لەم دوو تاقی کردنەوە گەورە کاریگەریی لە سەر چارەسەریی کێشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی ئێران دەبێت.

وتیشیان: هەر کەس ئێرانی ئازیز، ئاسایشی نیشتمان و ئابڕووی وڵاتی خۆش دەوێت و هەوڵ بۆ چارەسەریی کێشەکان دەدات، دەبێ بێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان و ورە و بەهێزی نەتەوەیی ئێران جارێکی دیکە نیشان دەداتەوە.

 ئاماژەشیان بە گەڵاڵەی ئەمریکایی ناسراو بە مامەڵەی سەدە کرد و وتیان: ئەم گەڵاڵە گەمژانە، دزێو و شکست خواردووە.

ئەوەشیان وت کە ڕێگای بەرەنگاریی لە گەڵ ئەم گەڵاڵە، خۆڕاگری و جەهادی دلێرانەی گەل و گرووپە فەلەستینیەکانە و هەروەها پێویستی بە پشتیوانی جیهانی ئیسلام هەیە و عیلاجە بنەڕەتیەکەی پرسی فەلەستینیش هاتنە سەر دەسەڵاتی حکوومەتێکی هەڵبژاردەی خەڵکی ڕەسەنی فەلەستینە لەڕیفراندۆمێکدا.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی جۆراوجۆر لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تا ئێستا، زیادیان کرد:  ئەمە نیشانەی ئەوەی حکوومەتی ئیسلامی لە سەر دەنگی خەڵک وەستاوە و پێداگرە لە سەر دینی بوونی حکوومەت و هەر بۆیە، خەڵک سەروەریی ئیسلامی (دیمۆکراسی ئیسلامی) بنەمایە.

لەبارەی کەسانی وەک شەهید سەردار سولەیمانی و دیکەی پارێزەرانی حەرەم و خەباتگێرانی سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز وتیان: لە تایبەتمەندییە ئاشکراکانی شەهید سولەیمانی، بەبەڵێن بوون و ئیمان بوو و ئەوەش وای کرد، کەسایەتی وەک سەردار سولیمانی دروست بێت کە تەنانەت دوژمنەکان ئیعتراف بە بەرزی کەسایەتی ئەو دەکەن.

ڕێبەری ڕاشیانگەیاند کە ۲۲ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە گەڵ چلەی شەهید سەردار سولەیمانی یەک ڕۆژە و پشت بە خوا گەلی ئێران بە بەشداریی بەشکۆ گورزی کوشندە لە سیاسەتەکانی دوژمن دەدەن.

جەختیشیان کرد کە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی بەشکۆ و بەشداریی زۆرینەی خەڵک لە دەنگدان، ئاسایش و ئەمنیەتی وڵات دابین دەکات چونکوو دوژمنەکان لە لایەنگری خەڵک لە حکوومەت زیاتر دەترسن تاکوو چەک و چۆڵ.

News Code 30880

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =