ئێران یەکەم هەناردەکاری گازی ئۆپێکە

وەزیری نەوت لە پێش کەوتنی ئێران لە قەتەر لە بەرهەم هێنانی گاز هەواڵی دا و ڕایگەیاند: بەکارهێنانی بەنزین پاش بەپشک کردنی، نزیک بە ٢٠ ملیۆن لیتر لە ڕۆژ کەمی کردووە و ئێران ئێستا گەورەترین هەناردەکاری بەنزین لە ئۆپێکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، بیژەن زەنگەنە بە ئامادە بوون لە بەرنامەیەکدا لە تەلەڤیزیۆن سەبارەت بە سەرکەوتنی ئێران لەدەور دانەوەی گەمارۆ نەوتییەکان زیادی کرد:لە بواری هەناردە کردن، ژمارەیەک ڕاناگەیێنم چونکوو دوژمنان ئەم قسانە دەبیسن و هیچ کەس لە ڕەوتی شەڕێکدا، هەڵوێستەکانی خۆی بە دوژمنێکی بێ ڕوحم وەکوو ئەمریکا ئاشکرا ناکات چونکوو لە زیانی ئێمەیە.

ناوبراو لە بەشێکی تر لە قسەکانی خۆی بە ئاماژە بە ئوەی کە ئێستاکە بەکارهێنانی بەنزین لە ئێران ٧٥ تا ٧٦ ملیۆن لیتر لە ڕۆژدایە، وتی: پارەی هەناردە کردنی بەنزین دەخرێتە هەژماری ڕێکخراوی ئامانجدار کردنی یارانەکانەوە.

زەنگەنە بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەکارهێنانی بەنزین پاش بە پشک کردن، نزیک بە ٢٠ ملیۆن لیتر لە ڕۆژ دابەزیوە، وتی: ئاڵبەت ئەو ڕێژەیە ئەگەری هەیە لە داهاتوو کەمتر ببێتەوە چونکوو خەڵک نرخی بەنزین ئاسایی دەبێتەوە بۆیان و بەکارهێنانی بەنزین دوبارە بەرز دەبێتەوە.

News Code 30875

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =