پێشنیاری ڕێبەری شۆڕش تەنیا ڕێکارێی چارەسازە بۆ فەلەستین

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە پێشنیاری ڕێبەری شۆڕش تەنیا ڕێکارێکە کە لە فەلەستین چارەسازە، وتی: ئەمریکا هیچ جۆرە پێگەیەکی لە پرسی فەلەستین نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی دەسپێکی کاری ئەنجومەنی دیپلۆماسی ئێرانی کە پاش نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە لە ناوەندی توێژنیەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان بەریوە چوو، لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە سەفەری بورل بۆ ئێران وتی: ئەورووپا هیچ پێگەیەکی نییە کە بۆ گەڵاڵە پاگەنداییەکەی خۆی لە چوارچیوەی مادەی ٣٦ کار بکات، چونکوو ئێران پاش چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام ئەو مادەیەی لە بەرانبەر پێشێل کردنی بەڵێنەکانی لە لایەن ئەمریکا و ئەورووپاوە هێنایە ئاراوە.

ناوبراو سەبارەت بە پرسی فەلەستینیش، وتی: پێشنیاری رێبەری ئێران تەنیا ڕێکارێکە کە لە فەلەستین چارەسازە.

زەریف لەو بارەوە وتیشی: هەروەها سەبارەت بە پرسی فەلەستین و ڕێککەوتنی سەدە هەر دوو لایەنەکە هەڵوێستەکانی خۆیانیان هێنایە ئاراوە و ئەو پرسە کە هەوڵی ئەمریکا هەوڵێکی زۆر مەترسیدارە، دوو لایەنەکە لە سەر رێککەوتن. ئەورووپا و بەڕێز بورل هەڵوێستەکانی خۆی لە کۆبوونەوەکە هێنایە ئاراوە و جیاوازی ڕای خۆیی لە گەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی سەدە ڕاگەیاند.

زەریف درێژەی دا: پێشنیاری ڕێبەری ئێران وەکوو گەڵاڵەی ڕێفراندۆم لە فەلەستین وەکوو ڕای ئێمە ژیرانەترین و کردەیی ترین ڕێکارێکە کە دەتوانێت لە فەلەستین کردەیی بکرێتەوە. ئەو رێکارە لە شوێنەکانی تریش کارایی هەبووە و سەرکەوتوو بووە. وەکوو وڵاتی ئەفریقای باشوور.

News Code 30874

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =