بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی داری گوێز لە دەرهێنانی محەمەد حسێن مەهدەویان، سینەماگەری ناسراوەی ئێرانی کە لە شاری بانە ئامادە کراوە، بڕیارە لە زنجیرە نمایشی فیلمەکانی سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجر، رۆژی هەینی لە دوو سانسدا لە سینەما بەهمەنی شاری سنە نمایش بکرێت.
ئەم فیلمە کە بە پێی ڕووداوێکی ڕاستەقینە داڕێژراوە، بەسەرهاتی کەسێک بە ناوی قادر (بە دەورگێڕانی پەیمان مەعادی) دەگێڕێتەوە کە لە کاتی هێرش فرۆکە عێراقییەکان لە دەرەوەی شار بووە و ژن و منداڵەکەی لە گوندا کەوتوونەتە بەر شاڵاوی بۆردومانی کیمیایی.
بۆچوونی ئێوە