بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئایدینلیک، دۆغۆ پرینچەک رێبەری پارتی وەتەنی تورکیا بە ئاماژە بە ڕووداوەگەلی رۆژانی ڕابردوو لە ئەدلەبی سووریا، جەختی لەوە کرد کە سووریا نزیکترین دراوسێی ئێمەیە و داهاتووی هاوبەشمان پێکەوە هەیە و پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی سووریا زیاتر لە هەموو وڵاتان بۆ تورکیا گرینگترە.
ناوبراو بە ئاماژە بە زەروورەتی دیدار و دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ دەوڵەتی سووریا، وتی: لەم هەلومەرجە نە بە ناوبژیگەریی ڕووسیا و ئێران، بەڵکوو لە ئێستادا دەست پێکردنەوەی ڕاستەوخۆی پەیوەندییەکان لە گەڵ دیمەشق زەروورییە و دەبێ درێژە بە دیداری نێوان هاکان فیدانی سەرۆکی هەواڵگری تورکیا لە گەڵ عەلی مەملووک سەرۆکی ئاسایشی نیشتمانی سووریا وەک ئەوەی لە مسکۆ ئەنجام درا، بدرێ و پەیوەندیی نێوان دوو وڵات ئاسایی بێتەوە.
پرینچەک جەختی لەوەش کرد: دەبێ هەموو تیرۆریستان لە سووریا پاک بکرێنەوە و تەواوەتی سەرزەوینی ئەو وڵاتە بپارێزرێت و لە هەموو بوارەکاندا لە نێوان دەوڵەتی سووریا و تورکیادا هاوکاری ببێت.
رێبەری حزبی وەتەن ئاماژەی بە گرینگی پرسی پەکەکە بۆ تورکیا کرد و وتیشی: دەوڵەتی ئەنقەرە لە بری ڕاماڵینی پەکەکە، دەبێ ستراتژیی سڕینەوەی پەکەکە بگرێطە بەر و ئەوە بە هاوکاریی دەوڵەت و سوپای سووریاوە مومکینە.
ناوبراو ئیسرائیل و ئەمریکای بە سەرچاوەی هەموو هەڕەشەکانی ناوچە زانی و بیری هێنایەوە: عەرەبستان و شێخنشینەکانی بەستێنی کەنداوی فارس، یوونان، قوبرێسی باشووری، ئۆکراین، پەکەکە و داعش لە ڕیزی ئیسرائیل و ئەمریکان و دەوڵەتی دیمەشق، ئێران، عێراق، ڕووسیا، ئازەربایجان، قەتەر و لیبیا هاوڕێیانمان لە رۆژئاوای ئاسیا و سەرمایەگەلی سەرەکی بۆ هاوکاری لە گەڵ ئێمەن.
پرینچەک بە ئاماژە بە پاڵپشتیی و هاوکاریی تورکیا لە گەڵ ئەمریکا و لە بری ڕووسیا، سەبارەت بە سەرهەڵدانی "کوردستان" لە ئەنجامی ئەو کارە هوشداری دا و زیادی کرد: لە سەردەمێکی هەستیاردا دەژین کە ئیمپریالیزمی ئەمریکا لە ئاسیای رۆژئاوایی تێکشکاوە و ئیسرائیل ڕوو لە دەسەڵاتدار بوونە و تاقە پیلانی ئەوان ئاژاوەنان لە نێوان تورکیا، سووریا و ئێرانە.
بۆچوونی ئێوە