٧٦ سەرباز و فەرمانبەری سوپای سووریامان کوشت

وەزیری بەگری تورکیا کە لە گەڵ فەرماندەکانی سوپای تورکیا لە ناوەندی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە ئیدلەب کۆبوونەوە، پاگەندەی کرد: ٧٦ سەرباز و هێزی سوپای سووریا لە هێرشەکانی تورکیا کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا کە لە گەڵ فەرماندەکانی سوپای تورکیا لە ناوەندی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەم کردنەویە ئاڵۆزی لە ئیدلەب کۆ بووبووەوە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە ئەدلەب و هێرش بۆ سەر کاروانی سەربازی سوپای تورکیا لە لایەن سوپای سووریاوە وتی: یەک ڕۆژ پێش لە گواستنەوەی کاروانی سەربازی سوپای تورکیا بۆ ئیدلەب لە کاتژمێر ١٦:١٣ و کاتژمێر ٢٢: ٢٧ ی چوونی هێزەکانی سوپای تورکیامان بە بەرپرسانی ڕووسیا ڕاگەیاند. سەرەڕای تەواوی ئەو هەماهەنگی و پێوەندی و ڕێوشوێنانە کاتژمێر ٠١:١٣ خولەکی بەرەبەیانی کاروانی سەربازی سوپای تورکیا لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە بوردمان کراوە.

ئاکار لە درێژەی قسەکانی دا وتی: بە پێی فەرمانەکان و لە چوارچێوەی بەرگری ڕەوا لە هێزەکانمان لە ئیدلەب رووبەڕووی ئەو هێرشانە بووینەوە. ٥٤ بنکەی سوپای سووریا لە ناوچەکەمان کردە ئامانج کە بە پێی هەواڵەکان لە سەرچاوە جیاوازەکانەوە لە ئەو هێرشانە ٧٦ سەرباز و فەرمانبەری سەر بە سوپای سووریا کوژراون.

News Code 30861

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =