ئەمریکا هەلی قەیراناوی چین دەقۆزێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی خراپ کەڵک وەرگرتنی ئەمریکییەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تویتێکدا، نووسی: ئێران لە پاڵ چین وەستاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ دۆستی خۆم " وانگ یی" ڕاوێژکاری دەوڵەت و وەزیری دەروەی چین، لە هەوڵە سەرکەوتووەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەسخۆشیم کرد.

ناوبراو لە درێژەی دەقەکەیدا هێناویەتی: چین نەک تەنیا ڕێگری کردووە لە پەرەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو وڵاتەکەی خۆی، بەڵکوو لە پەرەسە سەندنی ئەو نەخۆشییە لە جیهانیش ڕێگری کردووە.

وەزیری دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە ئێمە کەڵکوەرگرتنی خراپ و نەشیاوی ئەمریکا لە ئەو مەترسییە ئیدانە دەکەین، جەختی کرد: چین بە دڵنیاییەوە لە چاو ئەمریکا لە ڕێگری  و کۆنترۆڵی ئەنفۆڵەنزای H۱N۱ ی ساڵی ٢٠٠٩ ی بەرپرس تر و سەرکەوتووترە.

News Code 30860

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =