داعش خەریکه لە رۆژهەڵاتی ناڤین دەبووژێتەوە

کۆمیتەیەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا هوشداری دا کە گرووپی تیرۆریستیی داعش بە خێرایی خەریکی بووژانەوەی هێزی لە رۆژئاوای ئاسیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی ئینتێل نیووز، کۆمیتەی چاوەدێری بە سەر کاریگەریی گەمارۆگەلی نێودەوڵەتی بە ئامانجی لاوازکردنی داعش، ئەلقاعیدە و گرووپگەلی سەر بەوان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک هوشداری دا کە گرووپی تیرۆریستیی داعش بە خێرایی خەریکی بووژانەوەی هێزی لە رۆژئاوای ئاسیایە.

نووسەرانی ئەو ڕاپۆرتە کە ٢٠ی ژانڤیە ئامادە کراوە و حەوتەی ڕابردوو ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، وێرای ئاماژە بە داکۆکیی داعش لە ئامانجەکانی و بەردەوامبوونی لە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەگەلی ماڵیی بەرفراوانی، جەختیان کرد: زانیارییەکانی ئەم ڕاپۆرتە بە پێی ئەو زانیاریانەیە کە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەستی ئەو کۆمیتەیان کردووە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، داعش ئەگەرچی لە گۆڕەپانی شەڕدا تووشی شکستی بەرچاو هاتووە، بەڵام ئەو گرووپە تیرۆریستییە هێشتاش بەهێزە و سەرچاوەی دارایی باشی لە بەردەستە و بەشێکی زۆری ئەو سەرمایە، داهاتی سەرمایەدانەریی داعش لە سەرتاسەری رۆژئاوای ئاسیایە.

کۆمیتەی ناوبراو ئاماژەی بە باج ستاندنی یەکەیەکی چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە سووریا و لە رۆژدا کرد و ڕاشیگەیاند:  گۆژمە و سەرچاوەی دارایی ئەو گرووپە بە ڕادەیەکە کە دەتوانی پارە و مووچەی مانگانە بداتە بنەماڵە و کەسانی نزیکی چەکدارانی کوژراوی داعش.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش داوە کە داعش لە بۆشایی و لاوازی هێزەکانی ئاسایشی عێراق و سووریا بەهرە دەبەن و خەریکی ئەنجامدانی هێرشی چەکدارانە لە دژی ئامانجگەلی سەربازی و ناسەربازین و ئەگەرچی ئەو هێرشانە زۆریان بەرتەسک و لاوازن، بەڵام ئەو گرووپە لە داهاتوودا ڕوو لە ئەورووپا دەنێن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، سەرکردەی داعش هێشتاش بە دوای دۆزینەوەی رێگایەکە بۆ ئازاد کردنی هەزاران لایەنگری خۆی لە ئۆردووگاگەلی زیندانی کردنی داعشییەکان لە سووریا و عێراق. لەوبارەشەوە مەرگی "ئەبووبەکر بەغدادی" و بەدەسەڵات گەیشتنی "ئەمیر سەلبی" ناسراو بە "عەبدوڵڵا قەرداشم" سەرکردەی نوێی داعش کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر ستراتژیای ئەو گرووپە تیرۆریستییە دانەناوە.

News Code 30848

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =