بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوسمان عەبدولکەریم، وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وردەکاری لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو چەکدارەی داعش خستەڕوو.
ئەو ڕایگەیاند: ئەو گەورە تیرۆریستە دوێنێ یەکشەممە ۱۳ی ڕێبەندان دەستگیرکراوە و ناسراوە بە ئەبووحارس دیالە.
ڕاشیگەیاند: .ئەو گەورە تیرۆریستە بە بنەماڵە سەر بە رێکخراوی داعشن و دوو برای دیکەی لە ریزەکانی داعش کوژراون، برایەکی دیکەیشی ئەمیری داعش بووە و لە ماوەی رابردوودا لەلایەن هێزەکانمان لە سنووری قەرەتەپە دەستگیرکراوە .
ئەو کەسەی دەستگیرکراوە پێشتر بەشداری شەڕەکانی داعشی دژ بە پێشمەرگە کردووە.
روداو لە زمانی عوسمان عەبدولکەریمەوە نووسی: ئەو تیرۆریستە لە چەندین کردەوەی تیرۆریستیدا بەشداربووە، هەروەها بەشداری لە شەڕەکانی کەرکووک دژ بە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە.
بۆچوونی ئێوە