عەرەبستان بۆ دژایەتی ئێران پارە بە هێزەکانی سوریای دیمۆکرات دەدات

هەندێ سەرچاوەی ناوچەیی پاگەندەی ئەوەیان کردووە کە گوایە سعوودیە و ئەمریکا دەیانەوێت هێزێکی عەرەبی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پێکبێنن کە بەشێک بێت لە هەسەدە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی عەرەبی ۲۱ بە گێرانەوە لە هەندێ سەرچاوەی ناوچەیی نووسی: سعوودییەکان و ئەمریکاییەکان لە پارێزگای حەسەکە سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی عەرەبی سەر بە «قوات سوریا الدیمقراطیه» (هێزەکانی سووریای دیمۆکرات) دەستیان بە گفتوگۆ کردووە.
 لەو هەواڵەدا هاتووە کە ئەم هێزانە بڕیارە لە عەشیرە عەرەبەکانی ئەو ناوچەیە پێکبێن بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی هەژموونی ئێران لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا لە ناوچەی ئەلخاپوور لە حەسەکە کۆبوونەوەی تایبەتیان بۆ کردووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئیبراهیم ئەلحەبەش، بەڕێوەبەری بنکەی ئەلخاپوور وتوویەتی: کۆمپانیایەکی ئەمنیەتی ئەمریکا ڕاهێنانی هێزە عەرەبەکان لە ئەستۆ دەگرێت و بۆ بەرەنگاریی ئێران ئەم کارە دەکەن. 
 شیاوی ئاماژەیە وەفدێکی «الادارة الذاتیة» (ئیدارەی خۆسەریی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا) سەر بە هێزەکانی سووریای دیمۆکرات مانگی نۆڤامبری ڕابردوو سەردانی ڕیازی کردبوو.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مەزڵۆم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە دوو رۆژ لەمەوپێش لە دیمانە لە گەڵ ڕۆژنامەیەکی تورکیدا وتی: کێشەی کوردی سووریا لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق بە دەستی ئێران چارەسەر دەبێت و ئێمەش ئەو  چاوەڕوانیەمان لە ئێران هەیە کە گوشار بخاتە سەر دەوڵەتی انوەندی بۆ ئەوەی کێشەکەمان چارەسەر بێت.
 

News Code 30842

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =