۴هەزار زیندانی لە ئێران ئازاد دەکرێن

سەرۆکی ڕێکخراوەی بەندیخانەکانی ئێران ئاماژەی بە لێکدانەوە دۆسیەی هەموو بەندکراوەکان کرد و وتی: تاکوو ئێستا بڕیار لەسەر ئازاد کردنی ۴هەزار زیندانی دراوە.

 
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسغەر جەهانگیر له کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای دەزگای داد له وڵامی پرسیارێکی هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە دواین زانیارییەکان لەسەر پێداچوونەوەی دۆسیەی بەندکراوەکان مانگی خەزەڵوەر وتی: دۆسیەکانیان خێرا تاوتوێ کراوە ئێستا ژمارەیێکی زۆر کەم لە تۆمەتبارەکان دەستبەسەرن و ڕێژەکەیان هەمان ژمارەیە کە دوایین جار وتەبێژی دەزگای داد ڕایگەیان و هێشتا ئامارێکی نوێ لەبەردەستدا نییە.
جەهانگیر ئاماژەی بە پرۆسەی گواستنەوەی بەندکراوەکان لە زیندانی ئێڤین بۆ تارانی گەورە و ناڕەزایەتی زیندانیەکان دا و ڕاشیگەیاند:  بە مەبەستی ئاسانکاری لە هاتوچۆی بەندکراوەکان بۆ دادگا و هەروەها  پێوەندی گرتن بە بنەماڵە و پارێزەرەکانیان ئەم پرۆسەیە هاتۆتە گۆڕێ تاکوو زینداینەکان باشتر خزمەتگوزاری وەربگرن. 
ناوبراو لە کۆتاییدا جەتی کردەوە:  بە گوێرەی دەستوور نەک هەر ئێڤین بەڵکوو هەموو بەندکراوەکان لە شارەکانی سەرووی ۲۰هەزار کەس ئەبێ بۆ دەرەوەی شار بگوازرێنەوە و ئەم پرۆسەیەش لەم پێناوەدا بووە.

News Code 30839

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =