ئێران مانگیلەی دەستکرد دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

وەزیری پێوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیاری ئێران وتی: پێویستە تا ساڵی ۱۴۰۴ی هەتاوی ۱۰ لەسەدی ئابووری وڵات بۆ ئابووری دیجیتاڵ بگۆڕدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەممەد جەواد ئازەری جەهرۆمی بەیانی ڕۆژی دووشەممە له میانە سەردان کردنی پێنج پرۆژەی بەشی ICT خوراسانی خواروو بە میدیاکانی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی باڵای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەبارەی پەرەدان بە کار و پیشەی ئینتەرنەتی بەرنامەی چاکی داڕشتووە و خاڵی گرینگ گەشەسەندی بەرچاوی تۆڕە زانیاری و کۆمەڵایەتیەکانی وڵاتە له حەفت ساڵی ڕابردوودا و ئێستا ۷۰ ملوێن کارپێکەر هەن.

ناوبراو وتیشی:  هەڵبەت کێشمەکێشە جیاجیاکان لەوان پاڵوێنە کردن و ڕووداوەکانی پچڕانی تۆڕێ ئینتەرنت له مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بێ هیوایی چالاکانی بەشی پیشه و کارە ئینتەرنتیەکانی بەدواوە بوو.

وەزیری پێوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیاری ئێران وتی: پێویستە تا ساڵی ۱۴۰۴ی هەتاوی ۱۰ لەسەدی ئابووری وڵات بۆ ئابووری دیجیتاڵ بگۆڕدرێت کە گەنجان ڕۆڵی بەرچاویان لەم بوارەدا هەیە

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەیکە هەوڵ ئەدەین ئابووری نەوتی بگۆڕین بۆ ئابووری دیجیتاڵ جەختی کردەوە: کات بۆ هاویشتنی مانگیلەی دەسکرد دیاری کراوە و بەمزووانە هەواڵی دڵخۆشکەر لەمبارەوە بڵاو ئەکرێتەوە.

News Code 30835

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =