بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سزایی تەملی، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە، کە لە کۆنگرەی ئەو پارتە لە جزیرە قسەی دەکرد، وتی: لەم وڵاتە بتانەوێت هەر پرسێک چارەسەر بکەن پێش هەر شتێک ئەبێ پرسی کوردەکان چارەسەر بکەن.
وتیشی: ئەوەی کە "عەبدوڵڵا ئۆجالان"تان خستووەتە نێو زیندانەوە، وەکوو دیوارێکە کە لە بەر دەم تورکیا کێشراوە. ئێمە پێمان وایە کە پرسی کورد چارەسەر دەبێت. چۆنیەتییەکەشی تەواوی جیهان لە ساڵەکانی نێوان ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ بینیان. وڵات دۆخێکی بە سەر هاتووە کە جگە لە شەڕ ناتوانێت هیچ شتێکی تر دابین بکات. ئەوان بە سەر ڕۆژهەڵاتی ناڤین و کوردەکان و هەدەپە شەڕ دەسەپێنن.
تەملی ڕایگەیاند: داهاتووی ئەم وڵاتە دیمۆکراسییە. هەر بۆیە دەڵێین کە ئەگەر دەتانەوێت هەر پرسێک چارەسەر بکەن لە ئەو وڵاتە پیش لە هەموو شتێک پرسی کوردەکان چارەسەر بکەن. تا ئەو کاتەی کە پرسی کوردەکان چارەسەر نەکراوە، نەک بۆ تورکیا بەڵکوو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش ئاشتی ناگەڕێتەوە.
بۆچوونی ئێوە