ئێران لە بەر بێ بارانی هەورەکان دەپیتێنێت

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی پیتاندنی هەورەکان لە دەسپێکی ئۆپەارسیۆنی پیتاندنی هەورەکان تا دوو حەوتەی داهاتوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرید گوڵکار، بە ئاماژە بەوەی کە یەکەمین قۆناغی پیتاندنی هەورەکان لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویدا ئەنجام دراوە، وتی: بە پێی گرێبەستێک کە لە گەڵ هێزی هەوافەزای سوپادا واژۆ کراوە، بڕیارە فرۆکەیەک و چەندین فرۆکەی بێ فرۆکەوان بۆ ئەنجام دانی ئەو ئۆپەراسیۆنە تا دوو حەوتەی داهاتوو لە لایەن هەوا فەزای سوپاوە ئامادە بکرێت و ئەنجام درانی خۆد ئۆپەراسیۆنەکە پەیوەستە بە گونجاوبوونی کەشوهەوا.

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی پیتاندنی هەورەکان شوێنی ئەنجام درانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کوێستانەکانی زاگرۆس و بەشێکی چکۆلەی چیاکانی ئەلبۆرز و ئێرانی ناوەندی واتە پارێزگاکانی ئیسفەهان، فارس، یەزد و بەشێک لە کێرمان ڕاگەیاند.

ناوبراو بە ئاماژە بە کاریگەریی لەسەدا ١٠ تا ١٥یی ئەو ئۆپەراسیۆنە لە سەر بەرزبوونەوەی ئاستی داکردنەکان، سەبارەت بە گۆژمەی تەرخان دراوە بۆ ئەو کارە، وتیشی: ئەوساڵ حەوت ملیارد تمەن بوودجە بۆ ئەو کارە تەرخان دراوە و ئەگەر ٧ ملیاردی دیکەش بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بدرێت، دەتوانین بە تەواوی پێداویستییەکانی ئەو پڕۆژەیە ڕاپەڕێنین.

News Code 30821

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha