بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،مەزڵۆم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە لە دیمانە لە گەڵ ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگوری تورکی دا وتی: ئەگەرچی ئەکتەری سەرەکی لە دۆسیەی سووریا ، ڕووسیایە بەڵام ئێرانیش ڕۆڵی گرینگی هەیە و دەتوانێ کاریگەر بێت
مەزڵۆ کۆبانی وتی: ئێران دەتوانێ پرسی کوردی سووریا لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی ئەم وڵاتە چارەسەر بکات و ئێمە ئەو چاوەڕوانیەمان لە ئێران هەیە.
کۆبانی بە ئاماژە بە قووڵ بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دوای تیرۆریسی سەردار قاسم سولەیمانی، وتی: ئێمە وەک سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە ئیستادا کە ئەو ئاڵۆزیانە کاریگەریی کردووەتە سەر سووریاش، خۆمان وەرنادەین و لایەنگری هیچ کام لە هێزەکان نین و ئێمە بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی گەلی خۆمان و هەموو گەلی سووریا لە گەڵ هەموو لایەنەکان دیدار و گفتوگۆ دەکەین.
ئەو سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکە و سووریاش وتی: ئیران لە ناوچەکە و سووریاش دا ڕۆڵی گەورەی هەیە. ئەگەر بیەوێت بۆ چارەسەریی کێشەکە دەتوانێ کاریگەریی لە سەر دەوڵەتی دیمەشق دابنێت. چاوەڕوانیمان لە ئێران ڕۆڵ بینین لە چارەسەریی پرسی سووریایە کە ئەم چارەسەرییە بەستراوە بە پرسی کوردی سووریا و پرسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە. داخوازی ئێمە لە ئێران ئەوەیە.
فەرماندەی هەسەدە جەختی کرد کە پەیوەندی لە نێوان هێزە کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی دیمەشق هەیە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا دانوستانمان دەبێت. بەڵام داخوازییەکانی ئێمە لەگەڵ پێشنیارەکانی ئەواندا جیاوازی و نێوانی زۆرە.
بۆچوونی ئێوە