داگیرکەران ستەممان بەسەردا دەسەپێنن

سەرۆک کۆماری ئێران وتی:خەڵکی ئێمە ئەوڕۆ دەزانن کە جگە لە خۆڕاگری و وەستان هەمبەر بە دەستدرێژیی داگیرکەران هیچ رێگەیەکی دیکە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەوڕۆ لە پەراوێزی سەردانی لە حەڕەمی ئیمام خومەینی ، بە ئاماژە بە وانەکانی ئیمام بۆ هەڵدانی دیموکراسی و بەرەنگاربوونەوەی زلهێزەکان بە پشت‌بەستن بە خەڵکی، جەختی کرد: ئیمام پێداگر بوو لەوەی کە خەڵکی وەلی نیعمەتی ئێمەن .

وتیشی: پێویستە خەڵکی بەشداری هەموو هەڵبژاردنەکان بن و هەڵبژاردن مافی خەڵکییە. 

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا بیری هێنایەوە کە خەڵکی ئێمە ئەوڕۆ دەزانن کە جگە لە خۆڕاگری و وەستان هەمبەر بە دەستدرێژیی داگیرکەران هیچ رێگەیەکی دیکە نییە و وتیشی: داگیرکەران نە تەنیا زوڵمیان لێ کردووین و ستەممان بە سەردا دەسەپێنن، بەڵکوو هەمان هەڵسوکەوتیان لە گەڵ هەموو موسڵمانانی جیهان بە تایبەت گەلی چەوساوەی فەلەستینیش گرتۆتە بەر .

ئەوەشی ڕاگەیاند کە لەم  رۆژانەدا دەبینین کە شەرمەزارییەکی گەورەیان لە مێژوودا لە ژێر ناوی مامەڵەی سەدە ئاراستە کردووە کە بە هەموو مانا بە موسڵمانان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان قیزەونە.

News Code 30812

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =