عەلاوی بووە سەرۆک وەزیری عێراق

کەمێک بەرلەئێستا محمد تۆفیق عەلاوی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران راسپیێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی لەپەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ راسپێردراوم.

عه‌لاوی لەپەیامەکەیدا داوای له‌خۆپیشانده‌ران كرد پشتیوانی بكه‌ن له‌ئه‌نجامدانی چاكسازی و وتی:" ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پشتیوانیم نه‌كه‌ن ناتوانم به‌ته‌نها هیچ بكه‌م".

محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی جه‌ختیشی له‌سه‌ر روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كرده‌وه‌و رایگەیاند: "ئه‌گه‌ر له‌رێگه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ فشارم بخرێته‌سه‌ر ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه‌و واز له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌هێنم".

News Code 30805

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =