داخوازیی ئێران لە ولاتانی جیهان سەبارەت بە کۆرۆنا ڤایرۆس

وتەبێزی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە بۆ ڕیشەکێش کردنی کۆرۆنا لە گەڵ دەوڵەت و نەتەوەی چین هاوکاری بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێزی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەری داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد کە بۆ ڕیشەکێش کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پاڵ نەتەوە و دەوڵەتی چین بێت.

مووسەوی لە پەیامە تویتەرییەکەی خۆیدا نووسی: ڤایرۆسی کۆرۆنا کارەساتێکی جیهانییە کە هەموو جیهان ئەبێ بۆ ڕیشەکێش کردنی لە گەڵ دەوڵەت و نەتەوەی چین هاوکاری بکات. بێ گومان چینییەکان بە بەڕێوەبەرایەتی بەهێز، هەست بە بەرپرسایەتییەوە ئەم قۆناغە ئەستەمە تێدەپەڕینن.

بە گوێرەی دوایین ئامارەکان لە لایەن دەوڵەتی چینەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا نزیک بە ١٠ هەزار کەسی تووش کردووە لە ئەو وڵاتە کە ٢١٣ کەسیان گیانی خۆی لە دەست داوە. هەروەها زیاتر لە ٢٠ وڵات لە تەواوی جیهان، تووش بوونی هاووڵاتییەکانیان بە ئەو ڤایرۆسە پشت ڕاست کردووەتەوە.

News Code 30792

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =