گەشتی ئاسمانی ئێران و چین لە ترسی کڕۆنا ڕاگیرا

وەزیری تەندروستی لە نامەیەکدا بۆ جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار داوای کرد کە تا ئاگاداریی دواتر پێشگری بکرێت لە هەر جۆرە هاتنی گەشتی فرۆکەیی و موسافیر لە چینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر سەعید نمەکی لە پەیامێکی تویتەری لە نامەکەی بۆ جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بۆ وەستاندنی گەشتەکان لە چین بۆ ئێران هەواڵی دا.

نمەکی ڕایگەیاند: لە نامەیەکدا داوام لە بەڕێز دوکتۆر جەهانگیری کرد کە بە وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی رێگەوبان ڕاگەیێنێت کە تا ئاگاداریی دواتر پێشگری بکرێت لە هەر جۆرە هاتنی موسافیر لە چین لە ریگەکانی ئاسمانی، زەوینی و دەریایی‌یەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە هەموو بنکەگەلی تەندروستی لە هەموو هاتنگەکانی وڵات لە سەرەتای پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا لە ئامادەیی تەواودان.

News Code 30789

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =