ئەمریکا نایەوێت بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شەڕ دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە نایەوێ بنکەگەلی سەربازیی نوێ لە خاکی عێراق بە تایبەت بە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی میدیا لاین، وتەبێژی هاوپەیمانی شەڕ دژی داعش لە لێدوانێکدا وێرای ڕەت کردنەوەی بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ کردنەوەی بنکەی سەربازیی نوێ لە هەرێمی کوردستان، جەختی کرد: گواستنەوەی هێزی هاوپەیمانی و لەوان هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بە بێ ڕێککەوتن لە گەڵ بەغدا و هاوئاهەنگی لە گەڵ هاوپەیمانانی دیکە ئەنجام نادرێت.

شایانی باسە، بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی میدیا لاین، ئەمریکا لە ئێستادا ٥ هەزار هێزی سەربازیی بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش ڕەوانەی عێراق کردووە و لە گەڵ هێزەکانی دیکەی ئەو هاوپەیمانییە لە هەندێ لە دامەزراوە سەربازییەکانی عێراقدا جێگر کراون.

ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە کە لە حەوتەکانی ڕابردوودا پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسایەکی بۆ دەرکرانی هێزەکانی ئەمریکی لەو وڵاتە پەسند کرد و بەرپرسانی عێراقی لە سەر ئەو بڕوایەن کە مانەوەی ئەو هێزانە پاشهاتی نەرێنی هەیە لە سەر دۆخی ئێستای عێراق هەیە.

News Code 30788

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =