ئەمریکا هەوڵی جێگرکردنی سیستەمی پاتریۆت لە عێراق دەدات

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە لێدوانێکدا لە هەوڵی وڵاتەکەی بۆ دانوستان لە گەڵ عێراق لە پێناو جێگر کردنی سیستەمی مووشەکی پاتریۆت لەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، مارک ئەسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریکا رۆژی ڕابردوو (پێنج شەممە) لە لێدوانێکدا لە هەوڵی وڵاتەکەی بۆ دانوستان لە گەڵ عێراق لە پێناو وەرگرتنی مۆڵەتگەلی ئەمنیی پێویست بۆ جێگر کردنی سیستەمی مووشەکی پاتریۆت لەو وڵاتە هەواڵی دا.

وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەسپەر ئامانج لەو کارەی بەرزکردنەوەی دۆخی بەرگریی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق لە پاش هێرشی مووشەکی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد ڕاگەیاند؛ هێرشێک کە وەزیری بەرگریی ئەمریکا ژمارەی بریندارانی ٥٠ کەس خوێندەوە.

News Code 30786

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =