مامەڵەی سەدە، خیانەتی سەدەیە/ گەلانی ئازادە دژی پلانی ئەمریکی بوەستن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پلانی سەپێندراوی ئەمریکا ناسراو بە مامەڵەی سەدەی بە خەیانەتی سەدە هەمبەر بە خەڵکی فەلەستین زانی و وتی: پلانی ئاشتیی شەرمەزارانە و سەپێندراوی ئەمریکا بە سەر فەلەستینیان، شکست دەهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پلانی سەپێندراوی ئەمریکا ناسراو بە "مامەڵەی سەدە"ی بە "خەیانەتی سەدە" هەمبەر بە خەڵکی فەلەستین و ئۆمەی ئیسلامی وەسف کرد و خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتان و گەلانی ئازادەی ناوچە و جیهان لە دژی ئەو پلانە شەرمەزارانەیە بوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بەوەی وڵاتی فەلەستین تایبەت بە خەڵکی فەلەستینە و وتی: ڕژیمی زایۆنی ڕژیمێکی داگیرکەرە و تەنیا رێگەچارەی قەیرانی فەلەستین بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە نێوان دانیشتووانی سەرەکیی خەڵکی فەلەستینە و ئەو جۆرە پلانگەلە دزێوانە شکست دەهێنن.

مووسەوی بە ئاماژە بەوەی لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێران پرسی فەلەستین و قودسی پیرۆز بە پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلام وێنا دەکات، وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاوردانەوە لە خێرایی و گرینگیی پرسی فەلەستین و پیلانی گەورەیەک کە لە پشت مامەڵەی سەدەدا دژی ئۆمەی ئیسلامی شاردراوەتەوە، ئامادەیە لە دەرەوەی ناکۆکیی لە گەڵ هەندێک لە وڵاتانی ناوچە کە ئەویش هەر بەرهەمی داگیرکەرانی قودسی پیرۆز و مامەڵەچیانی ئابروو و نامووسی موسڵمانانە، بۆ یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام لە هەر ئاستێکدا هاوکاری بکات.

News Code 30766

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha