داعشییەکان لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان هەڵدێن

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشەیتێد پرێس، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی زیندانی کراوی داعش لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریا هەڵهاتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە ئاسۆشەیتێد پرێس لە دۆخی ئێستای داعش بڵاوی کردووەتەوە چالاکی ئەو گرووپە تیرۆریستییە پاش ڕاگەیاندنی شکست دانی لە لایەن ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ زیادی کردووە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، زیاترین چالاکی داعش لە ناوچە سنوورییەکانی سووریا و عێراقە.

ئەو گۆڤارە پاگەندەی کردووە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی داعش توانیویانە لە زیندانەکانی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریا هەڵێن.

ئاسۆشەیتێد پرێس، هەروەها هۆشداریی داوە ٧٠٠٠٠ داعشی، لەوانە هاوژین، منداڵان و یا لایەنگرانی داعش لە کەمپەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان دەژین و بەرەیەکی تر لە چەکدارانی داعشی خەریکی ئامادە بوون لە کەمپەکانن.

News Code 30763

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha