نتانیاهۆ و ترامپ مامەڵەی سەدەیان ڕاگەیاند

سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل مامەڵەی سەدەیان ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, کەمێک بەرلەئێستا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەواشنتنی پایتەختی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل مامەڵەی سەدەیان راگەیاند.

لەبارەی ناوەرۆکی پرۆژەکە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند: پرۆژەکە رێگایەکە تێیدا هەردوولا دەیبەنەوە و هیچکام لە ئیسرائیل و فەلەستین بەشخوراو نابن.

لەبارەی سنوورەکانی دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل، سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند: ئۆرشەلیم دەبێتە پایتەختی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی قودسیش دەبێتە پایتەختی دەوڵەتێکی فەلەستینی.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە فەلەستینیەکان دژی ئەم ڕێککەوتنەن و قبووڵی ناکەن.

News Code 30758

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =