بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی "المسله"، لە درێژەی تیرۆری زنجیرەیی کەسایەتیگەلی عێراقی، ئەوڕۆ (سێ شەممە) عەمیدێکی خانەنشین و محەمەد حسێن عەلوان مامۆستای زانکۆی زانستگەلی پەروەردەیی لە زانکۆی مەستەنسریە تیرۆر کران.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە تاقمێکی دەموچاو داپۆشراوە ئەوڕۆ "عەلوان"یان لە گەڕەکی بەنووک لە باکووری بەغدا تیرۆر کرد. ئەوە لە کاتێکدایە کە عەمیدێکی خانەنشینی عێراقیش بە چەکی بێدەنگکراوە لە گەڕەکی دوورەی بەغدا تیرۆر کراوە
شایانی باسە کە عێراق ماوەیەکە شایەدی خۆپیشاندانی جەماوەرییە و لە گەڵ دامڕکانی ناڕەزایەتییەکان لە مانگی ڕابردوو، تیرۆرگەلی گوماناوی لەو وڵاتەدا دەستیان پێ کردووە بە چەشنێک کە بە پێی ڕاپۆرتی کۆمیساریای مافی مرۆڤی عێراق لە سەرەتای مانگی ژانڤیەی ئەوساڵی زایینییەوە ٢٣ جار هێرش کراوەتە سەر کەسایەتیگەلی گرینگی عێراقی و لەمناوە ١٤ چالاکی عێراقی کوژراون و ١٩ کەسیش بریندار بوونە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە میدیاگەلی دژە عێراقی و لەوان کەناڵی ئەمریکی "الحره"، کەناڵی سعوودی "العربیه" و کەناڵی بەریتانی "بیبیسی عەرەبی" بەردەوام پاگەندەی دەست هەبوونی گرووپی حەشدی شەعبی لەو تیرۆرانەدا دەکەن و دەڵێن پاش ئامادەبوونی هێزەکانی ئەو گرووپە لە شەقامەکانی بەغدا، ژمارێک لە ناڕازیان لە سەربانەکانەوە بە چەکی سارد (چەقۆ)وە هێرشیان کراوەتە سەر.
بۆچوونی ئێوە