تاڵەبان هەواڵ لە پلانی داهاتووی دژی ئەمریکا دەدات

زەبیحوڵڵا موجاهید ڕایگەیاند: تاڵەبان دەیەوێت ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەی ئەوەی رۆژی ڕابردوو ئەنجامی دا، درێژە پێ بدات.

زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵەبان لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر بە ئاماژە بەوەی کە ئەو گرووپە بە هۆی نهێنی بوونی زانیارییەکان، نایەوێت وردەکارییەک لە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی رۆژی ڕابردووی ئاراستە بکات.

وتیشی:  پێدانی زانیارییەکان دەتوانێ دوژمن ئاگادار بکاتەوە و هەلی جارێکی دیکەی بە ئامانج کرانیان لە ناو ببات.

موجاهید وەبیری هێنایەوە کە بەرپرسانی سەربازیی تاڵەبان بە هۆشیارییەوە سەبارەت بە پێدانی زانیاریگەلی هاوپەیوەند بە ستراتژیی جەنگی هەڵسوکەت دەکەن، بەڵام بەوەشەوە بەردەوام دەبین لە درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەی ئەوەی رۆژی ڕابردوو ئەنجام درا.

شایانی باسە، رۆژی ڕابردوو تاڵەبان داخستنی فرۆکەی ئەمریکی جۆری E-11Aی لە لە ویلایەتی غەزنی لە باشووری ئەفغانستانی لە ئەستۆ گرت کە دەوترێ هەڵگری ئەفسەرانی پلەبەرزی هەواڵگری ئەمریکی بوونە.

News Code 30752

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =