بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان براکێنز وتەبێژی هێزی ئاسمانی سوپای ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە واشنتۆن ناردنی هەموو جۆرە و چەک و تەقەمەنیەکی بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕاگرتووە.
براکێنز لە ئیمەیلێکدا بۆ گۆڤاری ئینساید دیفێنس ئاشکرای کرد کە هۆکاری ڕاگرتنی ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ عێراق، نیگەرانییە ئەمنییەکانی پێوەندیدار بە بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ئەو وڵاتە و ڕووداوەکانی پاش تیرۆری سەردا سەردا سولەیمانی فەرماندەی شەهیدی هێزی قودسی سوپای پاسداران و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبی عێراقە.
بە پێێ نووسراوی ماڵپەڕی، ڕاشاتودەی، ناوبراو لەم بارەوە شرۆڤەی کرد کە ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ عێراق بریتی دەبێت لە ئامێری پێویست و مووشەکی پێویست بۆ کۆپاپۆڕە شەڕکەرەکانی ئێف ١٦ ی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتەش دەگرێتەوە.
وتەبێژی هێزی ئاسمانی ئەمریکا هەروەها زیادی کرد کە ناردنی چەک کاتێک کە دۆخی عێراق ئارام ببێتەوە، دیسان دەست پێدەکاتەوە.
بۆچوونی ئێوە