فەرماندەکانی ئێمە تیرۆر بکەن، هیچ فەرماندەیەکتان پارێزراو نابێت

فەرمادنەی گشتی سوپای پاسداران وتی: ئەمریکی و زایۆنییەکان بزانن ئەگەر هەڕەشەی تیرۆر لە فەرماندەکانی ئێمە بکەن و هەڕەشەکەیان کردەیی بکەنەوە، گیانی هیچ فەرماندەیەکیان پارێزراو نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەری حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا لە کاردانەوە بە هەڕەشە لە فەرماندەکانی سوپا لە لایەن ئەمریکاوە بە وتنی ئەوەی کە ئەوانەی کە هەڕەشەیان لە فەرماندەکانی ئێمە کردووە، ئەگەر زیندوو بمێنن، بە دڵنیاییەوە لە قسەکانی خۆیان پەشیمان دەبنەوە، وتی: دوژمنانی ئێمە بەشێک لە ئەنجامە سەختەکانی تیرۆری سەردار سولەیمانیان بینی و تێگەیشتن کە ئەگەر ئاوەها کارگەلێک بکەن لە گەڵ گورزی کوشندە و بەردەوام بەرەوڕوو دەبنەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکایی و زایۆنییەکان و کەسانی تر بزانن ئەگەر هەڕەشە لە فەرماندەکانی ئێمە بکەن، هیچ یەکە لە فەرماندەکانیان لە هیچ شوێنێک ئاسایشیان نابێت، واتا ئەگەر هەڕەشەی تیرۆری لە فەرماندەیەکمان بکەن یا هەڕەشەکەیان کردەیی بکەنەوە گیانی هیچ یەک لە فەرماندەکانیان گیانی پارێزراو نابێت.

فەرماندەی گشتی سوپا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە دوژمنانی ئێمە ئەبێ وشیاری ئاقاری کارەکانیان بن، وتی: ئەوان ئەگەر بیانەوێت ئەو یارییە درێژە بدەن، وەڵامی ئێمە جیاواز لە ڕابردوو دەبێت و ئاستی کاردانەوەکانیشمان جیاواز دەبێت.

News Code 30740

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =