کاردانەوەی نێچیرڤان بارزانی بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

لە راگەیێندراوێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکای لە بەغدا کرد.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی مێهر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیی ئەو هێرشانە لێکەوتە و ئەنجامى خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی داوە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.

دەشڵێت: "پاراستنى ئاسایشى باڵوێزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان ئەرکى لایەنە بەرپرسەکانە و نابێ رێگەبدرێت یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێلبکرێن و دیپلۆماتکاران و نێردە دیپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج".

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە پێنج مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران و هەندێک سەرچاوەی ئەمنی باس لەوە دەکەن کە سێ  لە مووشەکەکان کەوتوونەتە نێو باڵوێزخانەی ئەمریکا.

News Code 30738

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =