بەشداریی فیلمسازی کوردستانی لە ٣٨ئەمین مێهرەجانی فەجری ئێران

فیلمی "باوکان" لە دەرهێنانی سالم سەڵەواتی‌ دەرهێنەری کوردستانی بە پێی خشتەی نمایشی فیلمە هەڵبژاردراوەکان لە سی و هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی فیلمە فەجردا نمایش دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی "باوکان" لە دەرهێنانی سالم سەڵەواتی‌ دەرهێنەری کوردستانی و بەرهەم هێنانی شەهرام مەسلەخی بە پێی خشتەی نمایشی فیلمە هەڵبژاردراوەکان لە سی و هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی فیلمە فەجر، لە بەشی ڕوانینی نوێدا نمایش دەکرێت.

بەشی ڕوانینی نوێی مێهرەجانی فەجر ١٠ فیلم لە خۆدەگرێ کە لە لایە محەمەد ئێحسانی، مەحموود ئەربابی، هومایوون ئەسعەدیان، یەلدا جەبەلی، ڕەزا دروستکار، سەید مەحموود ڕەزەوی و حسێن کەرەمی وەک داوەرانی ئەو بەشە هەڵبژاردراون.

باوکان بەسەرهاتی دوو بەرەیە کە دژی یەک وەستاون و ڕووداوگەلێک لەو بەرەوڕووبوونەوەیەدا دەقەومێ و تێیدا هونەرمەندانێکی وەک عەلیڕەزا سانی فەڕ، هیدایەت هاشمی، گلارە عەباسی، مەهشید ناسری، کەیوان پەرمەر، مەهدۆخت مەولایی، نەوید لایەقی، سارینا تەرەقی، یووسف یەزدانی، مەرتەزا خانجانی، شەیدا مەئەدەب، سەعید پوورشەعبانی و سەعید باغەبان ڕۆڵ دەگێڕن.

سالم سەڵەواتی خەڵکی شاری سنەیە و پێشتر بە فیلمی "زستانی دوایین" خەڵاتێکی زۆری نێونەتەوەیی مسۆگەر کردووە و تا ئێستا بۆ دوو جار توانیویەتی بەشداری مێهرەجانی فەجر بێت.

News Code 30730

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =