بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وەزارەتی دەرەوە لە کۆبوونەوەی هاوبیری پاسەوانی لە ناوەندە فەرهەنگی و میراتە هاوبەشە مرۆییەکان کە پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە لە ناوەندی کۆبوونەوەکانی کتێبخانەی نەتەوەیی بەڕێوە چوو، وتی: هەر ئەو جۆرە کە هەر کەسێک بە شوناسی خۆیەوە دەناسرێت، نەتەوەکانیش بە پێی شوناسی نەتەوەیی لە بواری جیهانی دەناسرێن.
ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەتەکانیش لە بواری نێودەوڵەتی کارگەلێک دەکەن کە لە شوناس و ئایدۆلۆژیای ئەوانەوە سەرچووە دەگرێت. ئەگەر دەبینین کۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیاری گفتوگۆی نەتەوەکان، جیهانی بە دوور لە توندوتیژی و ئاشتی و پێوەندی باش لە گەڵ دراوسێکانی دەدات، لە شوناسی ئێرانییەوە سەرچاوە دەگرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: من سەرم سووڕنەما کە ترامپ بە پێکانی ٥٢ شوێن دانی ناوە. وڵاتێک کە یەک لەسەر بیستی مێژووی ئێرانی هەیە و سەرۆک کۆمارەکەی بەس ئەدەبیاتی کابارەداری دەزانێت چ پێوەندیەکی بە قسە کردن لە سەر فەرهەنگ و شوناسی نەتەوەییەوە هەیە؟
مووسەوی درێژەی دا: دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر شوناسی نەتەوەیی و مێژووییە.
بۆچوونی ئێوە