خاتوونێکی کەم ئەندامی کورد سێ میدالیای وەرزشی بردەوە

سیما قادری مەلەوانی تازەلاوی کوردستانی بە شکاندنی دوو ڕێکۆردی نەتەوەیی، سێ نیشانی زێڕی ڤێشتیڤاڵی وەرزشی کەم بینایان و نابینایانی وڵاتی بەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فێشتیڤاڵی فەرهەنگی وەرزشی نابینایان و کەم بینایانی وڵات لە حەوت بواری جیاوازی وەرزشی لە مازەندەران بەڕێوە چوو.

لە ئەو کێبڕکێیانە ٣٠٠ وەرزشوان بە نوێنەرایەتی لە ٢٤ پارێزگای ئێران لە بوارە جیاجیاکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە کەمپی شەهید عەزیمی بابولسەری مازەندەران پێکەوە کێبڕکێیان دا.

کێبڕکێیەکانی مەلەی ئەم خولە لە کێبڕکێیەکانی فێستیڤاڵی وەرزشی بە ڕکابەری بەشداربووان لە بوارە جیاجیاکان بە میوانداری مەلەوانگەی زانکۆی ئامۆل بەڕێوە چوو.

سیما قادری مەلەوانی کوردستان بە ئامادە بوون لە ئەو کێبڕکێیانە بە وەدەست هێنانی سێ میدالیای زێڕ دوو رێکۆردی نەتەوەیی ئەو بوارە وەرزشییەی شکاند.

News Code 30724

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =