بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاند ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان مەشق و ڕاهێنان بە هێزە کوردەکانیان دەست پێکردووەتەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا وتی: فەرماندەی هێزە هاوپەیمانەکان ڕاگرتنی ڕاهێنانی هێزە سەربازییەکانی هەڵوەشاندووەتەوە. ڕاگرتنی مەشق کردن بە هێزە عێراقییەکان دوای گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی و تیرۆری سەردار سولەیمانی ڕووی دا.
بە وتەی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا دەست پێکردنەوەی ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەکان تەنیا لە هەرێمی کوردستانە و هێشتا فەرمانێکیان بۆ ناوچەکانی تری عێراق بەدەست نەگەیشتووە.
وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ڕاشیگەیاندووە ۹۰ هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان مەشق کردن بە هێزی پێشمەرگەیان دەست پێکردووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە