لەم حەوتەیەدا پرسی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکلا دەکرێتەوە

رۆژنامەی "الصباح"ی عێراق بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلی پەرلەمانی شیمانەی ئەوەی کرد کە لەم حەوتەیەدا پرسی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکلا بکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی "الصباح" ئەوڕۆ پێشبینی کرد کە لەم حەوتەیەدا پرسی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکلا دەکرێتەوە.

ئەو میدیایە بە گێرانەوە لە یۆنادم کەنا لە پەرلەمانتارانی عێراقی ڕایگەیاند: رێککەوتن سەبارەت بە مانەوەی عادڵ عەبدولمەهدی نامومکینە.

هەروەها محەمەد غەزی ئەندامی هاوپەیمانی سائیرۆن‌یش لای وایە کە لەم حەوتەیەدا کەسێکی تەواو سەربەخۆ بۆ پێکهێنانی کابینە ڕادەسپێردرێت.

ناوبراویش مانەوەی عادڵ عەبدولمەهدی بە دوور لە زەین زانی و لە هەڵوێستی گرووپگەلی سیاسی عێراقی بۆ هەڵبژاردنی کەسێکی نوێ و سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری کە بەهێزەوە توانای ئیدارەی قۆناغی داهاتووی بێت، هەواڵی دا.

News Code 30713

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =