تورکیا هێرشی ئاسمانی کردە سەر دهۆک

سوپای تورکیا چەند کاتژمێر پێش ئێستا گوندەکانی دەڤەری ناوچەی دینارتە سەر بە ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستانیان بە توندی بوردمان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ ی بەفرانبار بەرانبەر بە ٢٦ ی جوون، شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا جارێکی دیکە ناوچە نیشتەجێیەکانی هەرێمی کوردستانیان بە چڕی بوردمان کرد.

قایمقامی دینارتە لەم بارەوە ڕایگەیاند کە چەند شەڕکەری تورکیا گوندەکانی جشرتە، سرانی و بابلیان بە چڕی بوردمان کردووە.

ناوبراو زیادی کرد زۆربەی خەڵکی ئەو ناوچە بە هۆی بوردمانەکانی تورکیاوە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە.

شیاوی باسە کە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە ژێر ناوی کردنە ئامانجی پەکەکە چەندین ساڵە کە بەردەوام بوو.

بەڵام بۆ دوو ساڵ و لە ماوەی دانوستانە ئاشتییەکانی نێوان تورکیا و کوردەکانی ئەو وڵاتە ڕاگیرا.

هاوکات لە گەڵ شکستی ئەو دانوستانانە لە ساڵی ٢٠١٥ ئەو هێرشانە جارێکی تر دەستی پێکردەوە و تا ئێستا بەو هۆیەوە دەیان هاووڵاتی هەرێم گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریش ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە.

News Code 30708

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =