بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، سەردار عەلی ئازادی وتی: دەستگیری یەو دوو کەسە پاش ماوەیەک کاری هەواڵگری پۆلیسی هەڵمەتی تایبەت لە بەرەنگاری بوونەوەی مادەی هۆشبەر ئەنجام دراوە و ئەو ڕێژە مادە هۆشبەرەش لە پشکنینی ئۆتۆمبیلێکی جۆری سواری لە ناو شار دۆزراوەتەوە و کەسە دەستگیر کراوەکانیش پاش کۆ کردنەوەی دۆسیە ڕادەستی دەسەڵاتی داد کران.
ناوبراو هەروەها لە دەستگیری دزێکی حرفەیی کابلی کارەبا و موخابرات لە سنە هەواڵی دا و زیادی کرد: پاش زیاد بوونەوەی دزینی کابل لە هەندێک لە شوێنەکانی شار، ناسینەوەی دز یان دزەکان خرایە دەستووری کاری پۆلیسی ئاگاهییەوە و لە ئاکامدا دزێک لە کاتی دزینەکەدا لەئەو پێوەندییە ناسرایەوە و دەستگیر کرا.
بۆچوونی ئێوە