بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەغدا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە کرانەوەی تەواو رێگەکان لە پایتەختی بەغدا هەواڵی دا.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: هەموو رێگەکان و لەوان رێگەی "محەمەد قاسم" و پردی ئەحرار کراونەتەوە و خەریکی پاککردنەوەی مەیدانەکانی تەیران و قەرتەبە و شەقامی "نەزال"ین.
شایانی باسە، ژمارەیێک لە ناڕازیان هەندێک لە رێگەکانی بەغدایان داخستبوو و لە بەرامبەردا هێزەکانی ئاسایشیش پردی "ئەحراری"یان بەستبوو.
بۆچوونی ئێوە