کوردی سووریا ناتوانن ئەسیرە داعشییەکان ڕاگرن

ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەورووپا بە ئاماژە بەوەی کە کوردەکانی سووریا توانای ڕاگرتنی ئەندامانی داعش و بنەماڵەکانیان نییە، خوازیاری گەڕاندنەوەیان بۆ ئەورووپا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوردەکانی سووریا دەڵێن زیاتر لە ١٢ هەزار لە ئەندامان و بنەماڵەکانی سەر بە داعش لە کەمپە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی ئەوان لە سووریا ڕادەگیرێن کە زۆربەیان هاووڵاتی ئەورووپی و ئەمریکین.

هەر بۆیە پاش ماوەیەکی زۆر ئەنجومەنی پەیوەندیگەلی دەرەکی ئەورووپا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لەو پەیوەندییە، ڕایگەیاند کە کوردەکانی سووریا توانای ڕاگرتن و پاراستنی ئەندامانی داعش و بنەماڵەکانیان نییە و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو کەسانە بە هۆی کەمایەتی ئیمکاناتی کوردەکان، لە کەمپەکان هەڵێن و پەرە بدەن کە هەڕەشەگەلی ئێستای داعش.

ئەنجومەنی پەیوەندیگەلی دەرەکی وێرای هوشدار دان بۆ سەرهەڵدان قەیرانێکی تەشەنەدار، ڕەخنەی گرت لە هەندێ وڵات و پارتی ئەورووپی لە دژی گەڕانەوەی ئەندامانی ئەورووپی داعشن و ڕاشیگەیاند: تا ئەو پرسە درێژتر بخایێنێت، پاشهاتی نەرێنیی زیاتری بۆ ئەورووپا بە دواوە دەبێت.

News Code 30692

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =