گرینگترین تەوەرەکانی دیداری ئایەتوڵڵا خامنەیی و سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور

رێبەری باڵای شۆڕش جەختیان لەوە کردوە کە بەرژەوەندی وڵاتانی سەربەخۆ لە بەرزکردنەوەی ئاستی هەرەوەزی و هاوکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکانە و دەبێ بەرەنگاری ئەو لەمپەڕانە ببنەوە کە هەندێک لە زلهیزەکان لە هەمبەر ئەو هاوکارییە سازیان داوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی رۆژی ڕابردوو (یەکشەممە) لە دیدار لە گەڵ "جاکووب زووما" سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور، پاش داکۆکی کردن لە زەروورەتی بەرزکردنەوەی هاوکارییە جۆراوجۆرە ئابووری و سیاسییەکان، ڕایانگەیاند: وڵاتانی سەربەخۆ دەبێ زیاتر لە جاران لێک نزیک ببنەوە و سەرەڕای تەواو ئاژاوەنانەوەکانی هەندێک لە وڵاتانی زلهێز، پەرە بە هاوکارییەکانیان بدەن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وێرای ئاماژە بە داخستنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژیمی ڕەگەزپەرەستیی ئەفریقای باشوور لە سەرەتای شۆڕشی ئێسلامی، وتیان: کۆماری ئیسلامی هاوکاتی وەستاندنی پەیوەندی لە گەڵ ڕژیم زایۆنیستی، پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژیمی ئاپارتایدی ئەفریقای باشوور داخست.

رێبەری باڵای شۆڕش بە بیرهێنانەوەی ڕۆڵی بەرچاوی نێلسۆن ماندلا لە ڕووخاندنی ڕژیمی ئاپارتایدی ئەفریقای باشوور و پێشینەی پەیوەندی دێرینی ئەو لە گەڵ کۆماری ئیسلامی، وتیشیان: بە بەردەوامبوونی خەباتی ماندێلا  و جەماوەری ئەفریقای باشوور، ئەو ڕژیمە ستمەگەر و دژە مرۆییە لە ناوچوو و ماندێلا بەو کارەی، لە ڕاستیدا ڕۆحێکی تازەی وەبەر جەستەی خەباتگیرانەی کۆی ئەفریقادا هێنا.

بەڕێزیان ڕوانینی کۆماری ئیسلامی بە ئەفریقای باشووری ڕوانینێکی ئیجابی و سازێنەر خوێندەوە و وتیان: پەیوەندییەکانی ئێران و ئەفریقای باشوور زۆر گەرم و گوڕە و هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات پێکەوە لە ڕێکخراوە جیهانییەکاندا زۆر کاریگەر و ئیجابی بووە، بەڵام بەوەشەوە دەبێ هاوسەنگی دەفرایەتیی دوو وڵات پەرە بە مامەڵە و دانوستانە ئابووری و بازرگانییەکانیش بدرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی پەیوەندیی و دانوستانی نێوان دوو وڵاتی لە بزووتنەوەی بێ‌لایەنەکان وەک یەکێکی دیکە لە بەستێبنەکانی هاوکاری هەڵسەنگاند و زیادیان کرد: ئەم هاوکارییانە لە بەرژەوەندیی تەواو وڵاتە بێ‌لایەنەکان دەبێت.

لەو دیدارە کە دوکتۆر ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانیشی تێدا ئامادەبوو، جاکووب زووما سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور بە ڕیزنان لە پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامی لە خەڵکی وڵاتەکەی لە شەڕ دژی ئاپارتاید، وتی: خەڵکی ئەفریقای باشوور هیچکات ئەو پشتیوانیانە لە بیر ناکەنەوە و سەفەری ماندێلا بۆ ئێرانیش کاتی خۆی بە مەبەستی ڕیزنان و پێزانینی ئەو پشتیوانیانە بووە.

زووما بە ئاماژە بە دژایەتیی ئەفریقای باشوور لە گەڵ گەمارۆوەکانی رۆژئاوا دژی ئێران، وتیشی: بەستنیكی زۆر و گونجاو بۆ پەرەدان بە هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات هەیە و ئێمە هەوڵ دەدەین کە پێکەوە  دەسپێکێکی دووبارە لە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان ئەزموون بکەین.

News Code 3069

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =