پەیامی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ ئەنجومەنە ئیسلامییەکان لە ئەورووپا

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیامێکی بۆ پەنجاو چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنە ئیسلامییەکان لە ئەورووپا نارد کە ئەمڕۆ لە ڤیەن خوێندرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەو پەیامەدا جەختیان کردووە: ئەمساڵ کۆبوونەوەی ئێوە لە میانەی ڕووداوگەلێکی گرینگدا بەڕێوەدەچێت کە هەرکام لە لایەنێکەوە نیشانەی گەورەیی و توانایی ئێرانی ئیسلامی و گەلی شۆڕشی ئێرانە.

 دەقی پەیامەکە؛

بسم الله الرحمن الرحیم

گەنجانی ئازیزی سەندیکای ئەنجومەنە ئیسلامییەکان

ئەمساڵ کۆبوونەوەی ئێوە  لە میانەی ڕووداوگەلێکی گرینگدا بەڕێوەدەچێت کە هەرکام لە لایەنێکەوە نیشانەی گەورەیی و توانایی ئێرانی ئیسلامی و گەلی شۆڕشی ئێرانە.

شەهادەتەکان، هێزنیشاندانی سەربازی، ئامادەبوونی بێ وێنەی خەڵک، ورەی بەهێزی گەنجان، لە گەڵ هەزاران کۆمەڵەی چالاک لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا و هەروەها ڕوانگەی ئایینی و مەعنەوی لە بەشێکی زۆری گەنجانی سەرانسەری وڵات، هەموویان هەواڵ لە سەردەرهێنانی دیاردەیەکی بێ وێنە لە جیهان هەواڵ دەدەن. دیاردەیەک کە دەتوانێ لە داهاتووی مێژوودا کاریگەریی قووڵ و دیاریکەری ببێت.

 هەنگاوی دووەمی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەبێ بتوانێ پشتیوان بە خوا ئەم دیاردە تەواو بکات و بیبات بەرەو ئەنجام.

چاوی هیوا لەم چەلێنجە گرینگە لە گەنجانی بیرمەند و بلیمەت و دیندارە و ئێوە دەتوانن لە ڕیزی ئەم بژاردەگەلی مێژووسازەدا بن.

 بە هیوای سەربەرزی و سەرکەوتنی گەورە بۆ ئێوەی ئازیز

والسلام علیکم و رحمة الله

سەید عەلی خامنەیی

۳ ی ڕێبەندانی  ۱۳۹۸

News Code 30686

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =